دە‌ستبه‌سه‌رکرانی هەڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی، سیاسی و ڕۆژنامه‌نووسان
هەینی ۰۱-۰۷-۱۴۰۱   |  23-09-2022
ڕۆژی هه‌ینی ١ی ڕه‌زبه‌ر، له حه‌وته‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئیران به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی ژماره‌یه‌ك له هەڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسان و ده‌ستبەسەریان کردوون.
هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هه‌ڵیانكوتالیه سه‌ر ماڵی “مه‌جید ته‌وەکۆلی”، “نیلوفه‌ر حه‌میدی” و “ڕوحوڵا نه‌خایی” و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون، هه‌روها هێزه‌كانی ڕژیم “ئیلاهه محه‌مه‌دی” ڕۆژنامه‌نووسی به تۆمه‌تی نووسینی ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر پرسه‌و و وتاره‌كانی باوكی ” مه‌هسا ئه‌مینی” ده‌ستبه‌سه‌ر و لێپرسینه‌وه‌ی له گه‌ڵ کراوە.