دەستبەسەرکرانی بەشیر نووری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری سنە
دوشەممە ۰۸-۰۳-۱۴۰۲   |  29-05-2023
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی جۆزەردان، بەشیر نووری، خەڵکی شاری سنە، لە گەڕەکی “سپا”ی ئەم شارە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بەبێ هیچ هۆکارێک لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئەمشارە گواستراوەتەوە. جێگەی ئاماژەیە، هەتاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.