دەستبەسەرکرانی خوێندکارێکی زانکۆ لە شاری سنە
سێشەممە ۱۵-۰۹-۱۴۰۱   |  06-12-2022
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان : رۆژی یەکشەممە “۱۳ی سەرماوەز” خوێندکارێکی زانکۆ به ناوی”موبین ئەحمەدی” خوێندکاری کورسی ئاخری پەرەستاری زانکۆی علووم پزیشکی کوردستان, لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
شایانی باسە کە تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوینی ڕاگیرانی موبین لە بەردەستدا نیە.