فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە شاری شنۆ
سێشەممە ۲۹-۱۲-۱۴۰۲   |  19-03-2024

دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە، بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی ڕەشەممە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی فەخرەددین ئەحمەدی تەمەن ٢٨ ساڵ و شەهرام شاهی و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردوون و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەحمەدی بارودۆخی تەندروستیی فەخرەددین ئەحمەدی بەهۆی بوونی پلاتین لە جەستەیدا نەگونجاوە و هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ هۆکارێک ناوبراویان دەستبەسەرکردووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.