دەستبەسەرکرانی سەدان کەس لە شارەکانی کوردستان
چوارشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۱   |  21-09-2022
سەدان هاووڵاتی لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانان، لەگەڵ هاتنە سەرشەقامی خەڵکی ناڕازی و وەگیانهاتووی کوردستان لە دژی ڕژیمی کۆپەرەستی ئیسلامی و مەحکوومکردنی قەتڵی “ژینا ئەمین” بە دەستی بکوژانی ئەو ڕژیمە جینایەتکارە، سەدان هاووڵاتیی کورد، لە شارەکانی بانه، سەقز، مەریوان، سنە، پاوە، کامیاران، بیجاڕ، قوروە، دیواندەرە، تیکاب، شنۆ، مەهاباد و بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کراون.
شایانی باسە کە تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.