دەستبەسەرکرانی سەرلە نوێی شەعبان محەممەدی چالاکی پیشەیی مامۆستایان
پێنجشەممە ۲۲-۰۲-۱۴۰۱   |  12-05-2022
رۆژی چوارشەممە ٢١ی مانگی گوڵان، شەعبان محەممەدی ئەندامی پیشەیی مامۆستایان لە شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا. ناوبراو ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو و ١١ی گوڵانی ئەمساڵیش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
شیاوی باسە کە ئیسکەندەر لوتفی چالاکوانی سینفی مامۆستایان لە یازدەهەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردندایە. ئەوە لە کاتێک دا کە مەسعوود نیکخاە، ئەندامی دیکەی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان ئازاد و لە گەڵ پێشوازی گەرموگوڕی هاوپیشەکانی ڕووبەڕوو بوویەوە.