فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی لانیکەم چوار هاووڵاتیی لە ڕاسک
چوارشەممە ۲۹-۰۱-۱۴۰۳   |  17-04-2024

لانیکەم چوار هاووڵاتیی بە ناوەکانی ئەمین دەهانی، نەزەرمحەممەد دەهانی، سەلمان دەهانی و وەحید دەهانی بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکران.
کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی پاروود سەر بە شاری ڕاسکی سیستان و بەلووچستان و چەندین هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە کە تا ئێستا ناوی چوار کەس لەوان بریتی لە دوو برا بە ناوەکانی نەزەرمحەممەد دەهانی و ئەمین دەهانی لەگەڵ برازایەکیان بەناوی سەلمان دەهانی و هاووڵاتییەکی دیکەیان بەناوە وەحید دەهانی زانراوە.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات گەمارۆی ئەو گوندەیان داوە و دواتر ماڵی ئەو هاووڵاتییانەیان پشکنیوە و چەند هاووڵاتیشیان دەستبەسەر کردووە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.