فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە سەقز
سێشەممە ۰۶-۰۴-۱۴۰۲   |  27-06-2023

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم، هاووڵاتیەکیان بە ناوی “هێمن حسەینی” دەستبەسەر کرد.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان کاتژمێر یەکی نیوەشەو، بە بێ هیچ هۆکارێک، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێمن حوسێنی پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.