فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە شاری سنە
پێنجشەممە ۲۱-۰۲-۱۴۰۲   |  11-05-2023

ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی گوڵان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی حەمزە سەجادی، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە لە گەڕەکی غەفووری شاری سنە و بەبێ هیچ هۆکارێک ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

شایانی باسە کە ئەو هێزانە لە ڕەوتی دەستبەسەرکردنی حەمزە سەجادی، وێڕای ئەوەی کە ماڵەکەیان بەتەواوەتی پشکینیوە، دەستیان بەسەر کەلوپەلە تاکەکەسییەکانیشیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.