دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە شاری مەریوان
یەکشەممە ۰۶-۰۳-۱۴۰۳   |  26-05-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی جۆزەردان، ئیبراهیم خویشکار، خەڵکی گوندی “دەل” سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی خویشکار، ناوبراو لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئیبراهیم خویشکار و دۆخی یاسایی و شوێنی مانەوەی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.