دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی خەلکی موورمووری
چوارشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۲   |  02-08-2023
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا وەلی موحسینی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شارۆچکەی “موورمووری”ی سەر بە شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە دوای ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئاودانانەوە بانگ کراوە و سەردانی ئەو ناوەندەی کردووە، دەستبەجێ دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.