دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەکی خەڵکی کرمانشا
چوارشەممە ۱۲-۱۱-۱۴۰۱   |  01-02-2023
ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کرمانشا بە ناوی کامران ئاسا لە مۆڵی (پاساژ) “گوڵستان”ی ئەو شارە و لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا.
لە کاتی ڕفاندنی ئەو هاووڵاتییەدا هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر مۆڵی گوڵستان و دەستیان بەسەر مۆبایلی هاوژین و هاوکارانی ناوبراودا گرتووە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.
برایەکی کامران ئاسا بە ناوی کیانووش ئاسا، خوێندکاری زانکۆی زانست و پیشە (علم و صنعت) و هەروەها چالاکی ژینگە پارێزی بوو کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی جۆزەردانی ساڵی ۹۶ لە شاری تاران و لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کوژرا.