دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک بە شێوەی توندوتیژانە لە گیلانغەرب
چوارشەممە ۰۷-۱۰-۱۴۰۱   |  28-12-2022
ڕۆژی یەکشەممە ۲۸ی سەرماوەز، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی گواوریی گیلانغەرب سەر بە پارێزگای کرماشانیان بە ناوی موحسین سادقی ڕفاند بۆ شوێنێکی نادیار.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتەکە، ئەم هاوڵاتیە بە شێوەی توندوتیژی و لێدانی توند لە پێش چاوی ئەندامانی بنەماڵەکەی دەستبەسەرکراوە.
جێی ئاماژەیە، تا کاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.