فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە سەبزەوار
سێشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۲   |  20-02-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا مورتەزا کەیوانلوو خەڵکی شاری جوغتای سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە لە شاری سەبزەوار دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، مورتەزا کەیوانلوو تەمەن ٤٠ ساڵ دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ وەڵام ماوەتەوە.
تاکوو داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە