دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە شاری سنە دوای بانگکران بۆ دادگا
دوشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۲   |  11-03-2024
هاووڵاتیەکی خەڵکی سەوڵاوا، دوای بانگکران بۆ دادگای شۆڕشی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادگار گواسترایەوە. ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەممە فەریاد قادری، هاووڵاتی تەمەن ٤٧ ساڵی خەڵکی گوندی کۆڵیژ سەر بە شاری سەوڵاوا، دوای بانگکران بۆ لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی قادری، فەریاد قادری ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم سزای ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.