دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە مەهاباد
سێشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۲   |  23-01-2024
هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە مەهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندان هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٤ ساڵ بەناوی جەعفەر مەحموودی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، جەعفەر مەحموودی بێ هیچ هۆکارێک و لە شوێنی کارەکەیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگرتنەکەی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.