دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە پیرانشار
سێشەممە ۳۱-۰۵-۱۴۰۲   |  22-08-2023
هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا موعین شەریفیان، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی “پەسوێ”ی سەر شاری پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ موعین شەریفیان و هەروەها شوێن و بارودۆخی ڕاگیرانی ناوبراو دوای دەستبەسەرکردنی لە بەردەستدا نییە.