دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیەک لە پیرانشار
سێشەممە ۲۹-۱۲-۱۴۰۲   |  19-03-2024
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار دوای بانگکران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەستبەسەر کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کامیل شایانمیهر، هاووڵاتیی تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کامیل شایانمیهر دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە پیرانشار دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها بارودۆخی ڕاگرتنی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.