دەستبەسەرکرانی هونەرمەندێکی خەلکی سەردەشت
سێشەممە ۱۹-۱۰-۱۴۰۲   |  09-01-2024
شۆڕش ئەبووبەکری (شۆڕەسوار)، هونەرمەند و گۆرانیبێژی خەڵکی شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا.
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانبار، شۆڕش ئەبووبەکری، هونەرمەندی لاو خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شۆڕشی ئەبووبەکری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا بەبێ هیچ هۆکارێک و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکراوە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیاری تەواو لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ شۆڕشی ئەبووبەکری لەبەر دەستدا نییە، هەروەها بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەم بارەیەوە بێ وڵام ماوەتەوە.