دەستبەسەرکرانی هەڵسووڕاویکی کرێکاری خەلکی شاری سنە
چوارشەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۲   |  12-07-2023
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، هەڵسووڕاوی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، لە نزیک گوندی “حوسێناوا”ی سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی دەستبەسەربوونی، لە بەردەستدا نییە. شایانی باسە کە ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، پێشتریش جارێکی تر بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستبەسەر کراوە و سزای بەسەردا سەپاوە.