دەستبەسەرکرانی هەڵسووڕاوێکی دیکەی ڕێکخراوی ژیانەوەی کوردستان لەشاری سنه
سێشەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۱   |  06-09-2022
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەرمانان، هەڵسووراوێکی مەدەنی و ئەندامی ڕێکخراوی ژیانەوەی کوردستان بە ناوی مێهدی سەیفی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانهكانی ئیدارهی ئیتلاعات کرا.
جێگای ئاماژهیه كه پێشتر حەوت کەس ئەندامانی دیكهی ڕێکخراوی “ژیانەوەی کوردستان” بە ناوەکانی “فەردین ڕەحیمی”، “عەبدوڵڵا وەیسی”، “سیروان عەبدۆڵڵاهی”، “مەرزیە موراد وەیسی”، “قانع خاتری”، “عەتا ڕەزا ڕەبابی” و “موحسێن حوسێن پەناهی” لەلایەن ناوەندە ئهمنییهكانی سنەوه دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.