فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی هەڵسووڕاوێکی فەرهەنگیی ناوچەی ئیلام لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
دوشەممە ۰۱-۰۳-۱۴۰۲   |  22-05-2023

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گوڵان، هێژا ئومێدی، هەڵسووڕاوی فەرهەنگیی خەڵکی مەلکشای ناوچەی ئیلام، بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هێژا ئومێدی، دەرچووی زانکۆ و کارناسی باڵای زانستە سیاسییەکانە کە ساڵی ڕابردوو لە کاتی ئاخێزە جەماوەریەکانی خەلکی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.