دەستبەسەرکرانی هەڵسووڕاوێکی کرێکاری لە شاری سنە
هەینی ۲۷-۰۸-۱۴۰۱   |  18-11-2022
ڕۆژی چوارشەممە ۲۵ی خەزەڵوەر، هەڵسووڕاوێکی کرێکاری بە ناوی “ئەمیر (جەمیل) شەهابی” خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون؛ جەمیل بە بێ هیچ هۆکارێک لە شەقامی ژاندارمری لە بەردەم پارێزگای سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.