دەستبەسەرکرانی هەڵسووڕاوێکی کرێکاری لە شاری سنە
شەممە ۳۰-۰۲-۱۴۰۲   |  20-05-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ٢٩ی گوڵان، “ئیقبال شەعبانی” هەڵسووڕاوی کرێکاری خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە. جێگەی ئاماژەیە، ئیقباڵ شەعبانی پێشتر بە هۆی چالاکییەکانی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی یەک مانگ لەژێر لێکۆڵینەوە بووە. دەستبەسەرکرانی ناوبراو لەحاڵێکدایە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٩ چالاکی کرێکاری دیکە لە شاری سنە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.