دەستبەسەرکرانی ٢ برای تازە لاو لە شاری سنە
شەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۱   |  15-10-2022
سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکانی رژیم هێرشیان کردووەتە سەر مالی دوو برای تازە لاو بە ناوەکانی: ئالان ١٦سال و هەورام حوسێنی ١٥ساڵ و هەردووکیانیان دەستبەسەرکردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی رژیم لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەو دوو برایە، هەر دووکیان داوەتە بەر لێدان و کوتان و توندوتیژیان بەکارهێناوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بە سەر دەستبەسەرکرانی ئەو دوو کەسە و بەداواداچوونە بەردەوامەکانی بنەمەڵەکەیان، شوێنی دەستبەسەرکران و چارەنووسییان نادیارە.
شیاوی ئاماژە پێدانە، کە خێزانی ئەم دوو برایە خەڵکی گوندی شیان و دانیشتووی شاری سنەن.