دەستبەسەرکرانی ٤ تازەلاو لە شنۆ
هەینی ۰۷-۰۵-۱۴۰۱   |  29-07-2022
چوار تازەلاوی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی خەڵکی گوندی بابخاڵاوێ سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی پێشەوا شاداب تەمەن ١٦ ساڵ، زانیار حەسەنزادە تەمەن ١٦ ساڵ، سامان حەسەنزادە تەمەن ١٧ ساڵ و حەسیب حەسەنزادە تەمەن ١٨ ساڵ ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژ، دوای بانگکران بۆ ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کران.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەست بەسەرکرانی ئەم ٤ تازە لاوە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە کە زانیار حەسەنزادە لە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵیش جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو.