فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکرانی ٨ هاووڵاتی دیکە لە جوانڕۆ
هەینی ۱۶-۱۰-۱۴۰۱   |  06-01-2023

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٨ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی: ئالان وەیسی، ئیرشاد محەممەدی، ئاسۆ یاری، زانا سەحراگەرد، مەیسەم فەتحی، بەرزان ئیمامی، سەهەند ئاقایی و خالید محەممەدی لە شاری جوانڕۆ دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسی ئەم دەستبەسەرکراوانە لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش کوژرانی بورهان ئەلیاسی، لە ڕۆژی شەممە، ١٠ی بەفرانبار تا رۆژی پێنجشەممە، ١۵ی بەفرانبار، لانیکەم ٢٨ هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون.