دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لە سیستان و بەلوچستان
دوشەممە ۰۳-۰۲-۱۴۰۳   |  22-04-2024
چوار هاووڵاتی خەڵکی شاری سەرباز سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کران. ڕۆژی شەممە ١ی گوڵان، سەعد دەهانی تەمەن ١٢ ساڵ، زەڕین دەهانی تەمەن ١٧ ساڵ، مەنسوور دەهانی تەمەن ٢٠ ساڵ و عەبدولوەهاب دەهانی تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی گوندی “دارجین دەن” سەر بە شاری سەرباز دەستبەسەر کراون.
ئەو چوار هاووڵاتییە بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو چوار هاووڵاتییە و هەروەها بارودۆخی ڕاگرتنیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.