فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی مامۆستایەکی قوتابخانە لە ئەهواز
دوشەممە ۲۷-۰۱-۱۴۰۳   |  15-04-2024

ئەمان جەلالی‌نژاد، مامۆستای قوتابخانە دانیشتووی شاری ئەهوازی ناوەندی پارێزگای خووزستان، لە شەش ڕۆژ پێشەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، ئەمان جەلالی‌نژاد، مامۆستا و وێنەکێشی فەرمانگەی بارهێنان و پەروەردەی ئەهواز، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ڕێگای چوونەژوورەوەی ئەو شارەدا دەستبەسەر کراوە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە شەش ڕۆژی ڕابردووەوە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی ئەو مامۆستایە لەبەر دەستدا نەبووە و هەوڵەکانی بنەماڵەی ناوبراو بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە ئاگاداربوونەوە لەسەر چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.
هەروەها هەتا ئێستا لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و وردەکارییەکانی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەمان جەلالی‌نژاد زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.