دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتیەکی خەلکی پیرانشار
چوارشەممە ۰۴-۱۱-۱۴۰۲   |  24-01-2024
هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
لە کاتژمێر ١٠ی بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانبار عیرفان مەحموودی، خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە.
عیرفان مەحموودی کە تەمەن ٢٦ ساڵ و باوکی منداڵێکە، دوای دەستبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و بەدواداچوون لەسەر بارودۆخی ناوبراو لەلایەن بنەماڵەکەیەوە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.