دەستبەسەرکران و چارەنووسی نادیاری دوو برای خەڵکی شنۆ
دوشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۱   |  12-12-2022
بە پێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتووە: ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی سەرماوەز، دوو برا بە ناوەکانی”مێهدی خەلیفانی” و “هادی خەلیفانی” خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون. بە گوێرەی هەواڵەکان هێزه کانی ڕژیم به بێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتاوەته سەڕ ماڵی ئەو هاووڵاتیانه و دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوه.
شایانی باسە کە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو برایە لەبەردەستدا نییە.