دەستبەسەرکران و چارەنووسی نادیاری هەلسووراوێکی مەدەنی شاری سنە
هەینی ۲۲-۰۷-۱۴۰۱   |  14-10-2022
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی ڕەزبەر، واران محەممەدی چالاکی مەدەنی و خوێندکاری ماستەری بەشی هونەری زانکۆی هونەری یەزد، لە تێرمیناڵی شاری سنە، لە کاتی چوونی بۆ شاری یەزد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، دەستبەسەرکرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی واران محەممەدی توندوتیژیان بەکارهێناوە و هەتا ئێستا لەسەر شوێن و چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
شیاوی ئاماژە یە، کە واران محەممەدی جارێکی دیکە لەگەڵ هاوسەرەکەی بەناوی پەیام میری، لە ڕۆژی ٢ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو، لە کاتی بڵاوکردنەوەی پۆستەری تایبەتی ئەنجوومەنی نۆژین سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەرکرابوون.