دەستبەسەرکردنی تازەلاوێکی ١٧ ساڵ تەمەن لە تیکاب
دوشەممە ۱۶-۰۵-۱۴۰۲   |  07-08-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، تازەلاوێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی گوندی “ئاقدەڕە”ی سەربە شاری تیکاب بە ناوی “ئازاد یارئەحمەدی”، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئازاد یارئەحمەدی لە پێوەند لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی خەڵکی “ئاقدەڕە” دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە، لە ئەنجامی ئەم ناڕەزایەتییە لانیکەم ٥٠ هاووڵاتیی خەڵکی ئاقدەڕە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون. هەر لەم پێوەندەدا ڕۆژی سێشەممە ١٠ی گەلاوێژ، لانیکەم ٤٦ هاووڵاتیی گواستراونەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ.