دەستبەسەرکردنی لاوێک لە مەهاباد
پێنجشەممە ۲۳-۰۱-۱۴۰۳   |  11-04-2024
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سامان ئۆوەیسی دوای بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیم لەم شارە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەتە دەستمان ، ئەم لاوە ٢١ ساڵە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشت کراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مەهاباد و پاشان دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە کە هەتا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.