دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە نەغەدە
دوشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۲   |  31-07-2023
بەپێی زانیارییەکان، “مورادڕەسووڵ تاجگەردوون”، هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی مورادڕەسووڵ تاجگەردوون ناسراو بە شوانە، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی تەندرووستی لەبەر دەستدا نییە.