دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیەک لە شاری سەقز
شەممە ۲۶-۱۲-۱۴۰۲   |  16-03-2024
ڕۆژی هەینی، ٢٥ی ڕەشەمە، سامان ڕەحمانپەنا، تەمەن ٣٢ ساڵ و باوکی منداڵێک، لە شەقامێکی شاری سەقز جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە شەقامی ئوستاد شیرازیی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دووبارە دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی سامان ڕەحمانپەنا، لە بەردەستدا نییە.
سامان ڕەحمانپەنا ساڵی ڕابردووش لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بەندکردن ئازاد کرابوو.