فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیەک لە شنۆ
دوشەممە ۰۳-۰۲-۱۴۰۳   |  22-04-2024

کاتژمێر ٤ی بەیانیی ڕۆژی شەممە ١ی گوڵان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فەخرەدین مودەڕیسی تەمەن ٣٨ ساڵ لە گوندی دێشەمس، و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مودەڕیسی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ هیچ هۆکارێک و بە دروستکردنی کەشی ترساندن و تۆقاندن، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی فەخرەدین مودەڕیسی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بێ ئاکام ماونەتەوە.