دەستبەسەرکردنی هەڵسووڕاوێکی مەدەنی لە شاری سنە بەبۆنەی ئامادەکاریی ڕێوڕەسمی نەورۆز
دوشەممە ۰۶-۰۱-۱۴۰۳   |  25-03-2024
هەڵسووڕاوێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە، بەبۆنەی ڕێکخستن و ئامادەکاریی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا جەلال خودامورادی، خەڵکی شارۆچکەی حەسەناوای شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە و دروستکردنی دۆسیەی یاسایی، ئازاد بووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە دەبێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جارێکی تر سەردانی ناوەندە ئەمنییەکان بکاتەوە.
هەروەها بەڵێننامەی نووسراوەیان بە ناوبراو واژۆ کردووە لە ڕێوڕەسمی نەورۆز کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوە لە شارۆچکەی حەسەناوا بەڕێوە بچێت، بەشداری نەکات.