دەستبەسەرکردنی وەرزشوانێکی خەڵکی شاری سەقز
سێشەممە ۲۱-۰۶-۱۴۰۲   |  12-09-2023
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانی وەرزشوانێکی بواری موی تای، خەڵکی شاری سەقز و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. شەوی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی تاهیر سوڵتانی، وەرزشوانی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن کۆمەڵێک لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە گەڕەکی “قەرەچیئاوا”ی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە. شایانی باسە کە ئەو وەرزشوانە لە کێبڕکێیەکانی وەرزشی مویتای لەسەر ئاستی پارێزگای سنە و سەرتاسەری ئێران چەندین میدالیای بەدەست هێناوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ تاهیر سوڵتانی لە بەردەستدا نییە.