بەپێی ڕاپۆرتەکان، “عینایەت تاجیدینی”، وەرزشکاری خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە دوای پۆشینی تی شێرتێک کە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” لەسەر نووسرابوو لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکی تۆپی پێ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی، ٢٨ی ڕێبەندان، “عینایەت تاجیدینی”، خەڵکی گوندی “تلیاب” سەر بە شاری هەرسین، کاتژمێرێک دوای تەواوبوونی پێشبڕکێیەکی وەرزشی، بە هۆی پشتیوانی کردنی لە بزووتنەوەی “ژینا” لە ڕێگای پۆشینی تیشرتێک کە لە سەری دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” نووسرابوو، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕفێندرا. شایانی باسە، ناوبراو لە کاتی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێی تۆپی پێی “کاسی فەجر” و دوای تۆمارکردنی گۆڵ، ئەم دروشمەی لە ژێر جلی تایبەتی تیمەکەیەوە پۆشیبوو و پیشانی هاندەرانی یانەکەی دابوو.