دەستبەسەر کرانی تازەلاوێکی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۲   |  25-06-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی پووشپەڕ، تازەلاوێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوی “سینا حەیدەری” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوک و دایکی سینا حەیدەری و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ سینا حەیدەری و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.