دەستبەسەر کرانی خەسرەو فەتحی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
شەممە ۲۵-۰۶-۱۴۰۲   |  16-09-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوانیوەڕۆی هەینی ٢٤ی خەرمانان، “خەسرەو فەتحی”، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە، لە کاتی گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی بۆ ماڵەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ئەندامەی بنەماڵەی دادخوازان دوای دەستبەسەرکرانی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ناسراو بە شەهرامفەر لە سنە گواستراوەتەوە. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، “حەبیبوڵلا فەتحی” باوکی خەسرەو فەتحی، ڕۆژی شەممە ٢٨ی خەزەڵوەری پارەکە، لە ڕەوتی بزووتنەی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم گیانی بەخت کرد.