دەستبەسەر کرانی دوو لاوی خەڵکی کامیاران
دوشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۲   |  24-07-2023
دوو لاوی خەڵکی شاری کامیاران کە دەزگیرانی یەکتر بوون، بە ناوەکانی “ژینا پندار” و “سادق کولاهی”، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو گەنجە ڕۆژی شەممە ١ی گەلاوێژ، لەبەر پاساژی (مۆڵ) تجارەتی شاری کامیاران بە شێوەیەکی دڕندانە و بە لێدان و بێڕێزیکردن لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.