شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان هێرشیان کردووەتە سەر گوندی دەرەتفێ و دوو برایان بەناوەکانی “کەریم قوبادی”، تەمەن ٣٥ ساڵ و “ڕەحمان قوبادی” تەمەن ٣٦ ساڵ دەستبەسەرکردووە.
بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی توندوتیژانە ئەم دوو برایەیان دەستبەسەر کردووە. شیاوی ئاماژەپێدانە کە، ڕەحیم قوبادی، یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی و ئەندامی ئەنجوومەنی “سەوزی چیا”ی مەریوانە. هەر لەم پێوەندەدا، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بەناوی “جەماڵ حسێنپوور”، لەگەڵ دوو کوڕی بەناوەکانی “ئەحمەد و مەهدی حسێنپوور” لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە شێوەیەکی توندووتیژانە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.