فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دەیان کەس لە تورکییە لە خۆپیشاندانی ڕۆژی جیهانی کرێکار
چوارشەممە ۱۲-۰۲-۱۴۰۳   |  01-05-2024

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی گوڵان، پۆلیسی ئیستانبۆل بە دەیان کەسی لە بەشداربووانی خۆپیشاندانی ئەوەڵی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار کە بەنیاز بوون بچنە گۆڕەپانی “تەقسیم” دەستبەسەر کرد.
هەرچەند دەوڵەتی ئەردۆغان خۆپیشاندانی ئەوەڵی مانگی مەی لە گۆڕەپانی تەقسیم قەدەغە ڕاگەیاندووە، بەڵام یەکێتییە کرێکارییەکان بەهۆی ڕۆڵی سەمبۆلیکی ئەم گۆڕەپانە لە بزووتنەوەی کرێکاری تورکییە، پێداگری لەسەر بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی ئەوەڵی مانگی مەی لەم گۆڕەپانە دەکەن. جێگای ئاماژەیە، ڕۆڵی سەمبۆلیکی ئەم گۆڕەپانە دەگەڕێتەوە بۆ کوشتاری ناڕازییان لە مەیدانی تەقسیم لە ئەوەڵی مانگی مەی ساڵی ١٩٧٧. لەم ڕووداوەدا نزیکەی ٣٠ تا ٤٠ کەس لە بەشداربووانی خۆپیشاندانی ئەوەڵی مانگی مەی، گیانیان لەدەستدا.