فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سێهەم هاووڵاتیی لە پیرانشار
هەینی ۱۶-۰۶-۱۴۰۳   |  06-09-2024

بە دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری پیرانشار، ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم شارە لە بەرەبەرەی دووەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی گەیشتە سێ کەس.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانان، عەلی حسێن پوور خەڵکی گوندی “چیانە” سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان کاتژمێر ٣ی بەیانی بەبێ هیچ هۆکارێک هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی توندووتیژییەوە ناوبرایان دەستبەسەر کردووە. هەروەها پێشتر سلێمان چوپانی و سەعدون شەریفی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەرکرابون.