دەستبەسەر کرانی سێ کەس لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی و موعەلیمانی ئەهواز
چوارشەممە ۱۲-۰۲-۱۴۰۳   |  01-05-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سێ کەس لە بەشداربووانی کۆبوونەوەی خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی و موعەلیمانی ئەهواز بە ناوەکانی، “ئەحمەد نەوچییان، محەممەدزەمان کامڕەوا و مریەم زەلکی، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی سێشەممە ١١ی گوڵان، ئەمەد نەوچییان و مریەم زەلەکی لە مۆعەلیمانی خانەنشین کراو و محەممەدزەمان کامڕەوا، لە خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی، بەدوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی خانەنشین کراوان، لە لایەن هێزە ئەەمنییەکانی ڕژیم، دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندان کراون.