فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سەرلەنوێی سەما عەمووشاهی لە ئیسفەهان
پێنجشەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۳   |  30-05-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی جۆزەردان، لە ئیسفەهان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەما عەمووشاهی و ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەما عەمووشاهی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجەی تیرۆئیدە و ئێستا لە مافی دەستپێڕاگەیەشتن بە دەواکانی بێبەش کراوە کە هەر بەو هۆیەوە تەندروستیی لە مەترسیدایە. شایەنی باسە، سەما عەمووشاهی، ڕۆژی ٢٠ی پووشپەڕی پارەکەش، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ زیندانی دەوڵەت ئابادی ئیسفەهان گواسترابووەوە. ناوبراو لە ئاکامدا ڕۆژی ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو.