بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵان، سەعید پاپی تەمەن ٥٣ ساڵ و خەڵکی شاری دورودی سەربە پارێزگای لوڕستان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ هەبوونی هیچ هۆکارێک لە شوێنی کارەکەیدا دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی ناوەندی دورود گواسترایەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە کاتی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هاوژینەکەی، “مەهتاب یارئەحمەدی” دەستبەسەر و لە لایەن لقی ١٠١ دادگای تاوانەکانی دورود بە تۆمەتی ” بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە لە میدیاکان” بە دوو ساڵ بەندکران سزا درابوو. عەلی پاپی ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی گەلاوێژی پارەکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کاتی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هاوژینەکەی، مەهتاب یارئەحمەدی دەستبەسەر کرا بوو و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە تا کاتی هاتنی داگایەکەی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا. جێگای ئاماژەیە، مەهتاب یارئەحمەدی ١٢ی پوشپەڕی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و دوای تێپەڕبوونی ٣ مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانی لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانان بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو. لە کۆتاییدا ناوبراو لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دورود حوکمی دوو ساڵ و دوو مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.