فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە
دوشەممە ۲۲-۰۳-۱۴۰۲   |  12-06-2023

شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “عەبدولڕەحمان قەیتەران، سەدرەدین قەیتەران، خزر محەممەپوور، حەبیب خوشنوود، جەماڵ ڕەسووڵزادە و محەممەد مەحموود فەقێ”، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان، جەماڵ ڕەسووڵزادە و محەممەد مەحموود فەقێ، خەڵکی گوندی “خورینج” سەر بە پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون. هەروەها عەبدولڕەحمان قەیتەران و سەدرەدین قەیتەران، خەڵکی گوندی “کانی مەلا” کە برای یەکترن، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان لە ماڵەکەی خۆیاندا هاوکات لەگەڵ توندوتیژی دەستبەسەر کراون. هەروەها ڕۆژی یەکشەممە، حەبیب خوشنوود و خزر محەممەدپوور خەڵکی گوندی “کانی مەلا” سەر بە پیرانشار لە گوندی “شنۆزەنگ” سەر بە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم ٦ هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.